شاندێکی هەرێمی کوردستان گەشتە بەغدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەشتە بەغدا و لەسەر داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان و پرسی داهات و گومرگ گفتوگۆ دەکەن.
میدیای پارتی رایگەیاند، رێبەر ئەحمەد سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات و لەگەڵ عومەر وائلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق کۆدەبنەوە.
هەروەها باس لەوەش کراوە، ساماڵ عەبدورەحمان بەڕێوبەری گشتی گومرکی هەرێم ئەندامی شاندەکەیە و ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەیەکی دەستەی گشتی خاڵە سنوورییەکانی عێراق دەکەن.
چەندین جارە شاندی حکومەتی هەرێم دەچنە بەغدا بۆ مەبەستی دەستەبەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، بەڵام هیچ جارێک بە ئەنجامێکی ئەرێنی نەگەڕاونەتەوە. دواینجار کە شاندەکەی هەرێم لە بەغدا گەڕایەوە، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "بەغدا سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات."
