شاخەوان عەبدوڵا: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەوەستین بۆ چارەسەرکردنی موچە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی پارتی رایگەیاند لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئاگادارکردووەتەوە کە مۆڵەتی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەدەن بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لەدوای ئەو وادەیە بژاردەی تر دەبێت لەبەردەم نوێنەرانی کورد لە بەغدا.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "دوێنێ له‌گه‌ڵ زۆرێك له هێزه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش باسم له‌وه كرد ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته راده‌وه‌ستین بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌دوای ئه‌وه هه‌مو ئه‌و رێكارانه‌ی پێویسته له‌سه‌رمان ده‌یگرینه‌به‌رو سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌ن".
شاخەوان عەبدوڵا باس لەوە دەکات کە "له‌رۆژی شه‌مه‌ی رابردو له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ل خوشك و برایانم له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جگه له نه‌وه‌ی نوێ بریارماندا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر بۆ دابینكردنی موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و دانانی سنورێك بۆ برسیكردنی خه‌ڵك".
جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەشڵێت، "هه‌نگاوی یه‌كه‌م كێشه‌كه‌مان رۆژی شه‌ممه برده په‌رله‌مان و هاوسۆزییه‌ك دروستبو كۆمه‌ڵیك بریاردران، هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ ئێواره‌كه‌ی و له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن به‌رونی داوامان كرد ده‌بێت سنورێك بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابنرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه و بریاردرا رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه".
