تەندروستی چەمچەماڵ: کارمەندەکانمان بایکۆتیان کردووە حاڵەتی پێویست نەبێت سەردان مەکەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ هۆشدارییەک دەدات بە هاوڵاتیان و دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پزیشکەکان بایکۆتیان کردووە، لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەکان نەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێت، "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ینه‌وه له‌ئێستادا به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه پزیشكانی مقیم و تترج له‌ناو سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ و نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بایكۆتی ده‌وامیان كرده‌ووە،" بۆیە لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەکان مەکەن.
تا ئێستا بەشێك لە فەرمانگەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی دەوامیان کردووە و مامۆستایانی سنوری سلێمانیش بایکۆتیان راگەیاندووە.
هاوکات پزیشکانی سنوری سلێمانیش تا رۆژی چوارشەممەیان وەک دوا مۆڵەت دیاریکردووە بۆ حکومەتی هەرێم و عێراق کە کێشەی موچە چارەسەر بکەن، ئەگەرنا وەک خۆیان دەڵێن، "دەوام ناکەین و نەخۆشخانەکان دادەخەین."
فەرمانبەرانی هەرێم تا ئێستا موچەی مانگی تەمموز و ئابیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە بۆ پێدانی موچە. حکومەتی هەرێم تا ئێستا بڕیارینەداوە کە 500 ملیار دینارەکەی بەغدا وەربگرێت کە بەو بڕە پارەیە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەتوانێت موچە دابەش بکات و تەنها 100 ملیار کورتهێنانی دەبێت.
