سه‌رۆكی هه‌رێم: پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران ده‌بین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه، دڵنیاییشیدا هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست ببێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە نێچيرڤان بارزانى باسى له بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.
هاوکات ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: 19ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ چەک داماڵین و دەرکردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانە لە هەرێمی کوردستان و ئەو کاتەش درێژناکرێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا کەنعانی دەڵێت: حکومەتی عێراق دەستیکردوە بە جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێك و هیوادارین ئەو هێزانە لە سنورەکانی نزیك ئێران دوربخرێنەوە.
لە مانگی ڕابردودا، حکومەتی ئێران 19ی ئەم مانگەی بۆ چەک داماڵینی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دانا.
