نزیکەی 500 خێزان لە گوندەکانی مەنبەج بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە ئاوارە بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی ئیدارەی مەدەنی لە مەنبەج رایگەیاند، زیاتر لە 500 خێزان لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا وچەکدارەکانی  ئاوارەبوون و بەشێکیان لە چادردان و ئەوانی دیکە بەسەر گەڕەکەکاندا دابەشکراون.

ئەسما رمۆ، هاوسەرۆکی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئیدارەی شارەکە لە مەنبەج رایگەیاند، هێرش و بۆردومانە توندوتیژەکان بۆ سەر گوندەکانی مەنبیج لەلایەن تورکیاوە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی 524 خێزان لە گوندەکانی هێڵی بەرکەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی شارەکە کامپێکی دامەزراندووە کە 44 چادر لەخۆدەگرێت لە باکووری شارەکە و ئەم چادرانە 117 خێزانیان لەخۆگرتووە، لەکاتێکدا خێزانەکانی دیکە بەناو گەڕەکەکانی شارەکەدا دابەشکراون.

ناوبراو ئاماژەی بە توانا لاوازەکانی ئیدارەی مەدەنی کرد لە مەنبەج، کە کاریان بۆ دەستەبەرکردنی چادرەکان کردووە، هاوکات کۆمەڵەیەکی خێرخوازیی خۆراکیان بۆ خێزانەکان دابین کردووە، ئاماژەی بە شکستی رێکخراوە مرۆییەکان کرد لە پێشکەشکردنی هاوکاریەکاندا.

رمۆ هۆشداری دا لە زیادبوونی ژمارەی ئاوارەکان لە گوندەکانی هێڵی بەرکەوتن لە مەنبیجەوە، بەهۆی پەرەسەندنە توندوتیژیەکانی تورکیاوە.

هێرشکردنە  سەر مەنبەیج هاوکات بوو لەگەڵ هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور .

جێگەیباسە بەرەبەیانی رۆژی هەینی 1ی ئەیلول، لە هێرشێکی  تورکیادا بۆ سەر گوندەکانی مەنبیج لە باکووری سوریا پێنج منداڵ گیانیان لەدەستدا ورۆژی دواتر ژنێک گیانیلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار