وتەبێژی حكومەت: نەدەبوو بابەتی مووچە تێكەڵی هیچ بابەتێكی دیكە بكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی بەغداد دەداتەوە و دەڵێت: "دەبوو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەکانیان وەرگرتبا".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری وت: "٩٠٦ ملیار دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستە و نەدەبوو حکومەتی فیدراڵی ئەو بابەتە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکات".

لەبارەی ئەو 500 ملیار دینارەی کە بۆ سێ مانگ بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکومەتی فیدڕاڵی چەندین مانگی دیکەی ئەمساڵیان لەنێو پلانەکانیان لاداوە و باسیان نەکردوە، هەروەها نەشیانوتوە بۆ ئەو چەند مانگە هەقی هەرێمی کوردستان چەند بوە".

ونیشیکردەوە: "هیواخوازین بە هەرجۆرێک بێت، پێداچوونەوە بەو ژمارانە بکرێت کە باس دەکرێن و پێداچوونەوە بەو بڕیارانەش بکرێت کە بەرانبەر هەرێمی کوردستان دەدرێن".
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی حکومەتی فیدراڵی لەبارەی داهاتە نەوتی و ناونەتییەکان داوەتەوە و لە بەرانبەر ورووژاندنی هەر پرسیارێکی دیکەش، وتەبێژی حکومەت دەڵێت: "کات کوشتنە".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار