تەڤگەری ئازادی ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەکەی هەولێرەوە هەبێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەڤگەری ئازادی ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەکەی هەولێرەوە هەبێت و دەڵێت، "بۆ ڕای گشتی ڕای دەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراویکدا ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ههرێمەوە ئاڕاستەی کراوەو دەڵێت،" دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەما و چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەیانەوێت ڕای گشتی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن، ئێمە لێرەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان و عێراق ڕای دەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی ١ی ئەیلوول ئەنجام دراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە".
دوای ئەوەی ئێوارهی ڕۆژی ههینی 1ی (ئهیلول/9)ی 2023، له شهقامی 60 مهتریی شاری ههولێر لهسهر پردی پهڕینهوهی پیادهڕۆی نزیك مزگهوتی سپی تهقینهوهیهك ڕویدا و جگه له زیانی ماددی، خۆشبهختانه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نهكهوتهوه ئێوارەی ئەمڕۆ ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێك لهبارهی تهقینهوهكه بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،" تهقینهوهكه كردهوهیهكی تیرۆریستیی بوه و له ڕێگهی بۆمبێكی دهستكردی دانراو به كێشی نزیكهی یهك كیلۆگرام له ماددهی (پی ئی تی ئێن PETN) بوه، دوای لێكۆڵینهوه و كۆكردنهوهی زانیاریی دروست دهركهوت، كردهوهك له لایهن كهسێكهوه ئهنجام دراوه بهناوی (زیاد جهلیل خهڵهف) كه ئهندامی تهڤگهری ئازادیی سهر پهكهكهیه و دانیشتوی ناحیهی تهكیهی سهر به قهزای چهمچهماڵه له پارێزگای سلێمانی، بهمهبهستی ئهو كردهوهیه هاتوهته شاری ههولێر و گهڕاوهتهوه ناحیهی تهكیه".
دەقی راگەیەنراوەکەى تەڤگەری ئازادی:
بۆ ڕای گشتی ڕای دەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات، لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەگەری لە ناوچەکەدا بینیمان لە ڕۆژانی ١ و ٢ ی مانگدا لە کەرکووک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبوو ڕەوشی کەرکووک بخەنە ئەستۆی ئازادییخوازانی کەرکووک و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن، خۆشبەختانە بە هۆشیاری خەڵکی هەمیشە قوربانی کەرکووک سیناریۆکانیان ئاشکرا کرد و هەر زوو بوون بە وەڵام بۆ ئاژاوەگێڕ و هێزە وابەستەکانی داگیرکاران، لەم دۆخە نا سەقامگیر و بێ مافی و بێ موچەییەی خەڵکدا هەمووان دەزانین هەر دێت ناڕەزایەتییەکان قووڵ دەبنەوە و بەڕووی دەسەڵاتدا و ستەمکارانی دەسەڵات ترسی تۆڵەی گەلیان لێ نیشتووە لە بێ چارەییدا، دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەما و چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەیانەوێت ڕای گشتی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن، ئێمە لێرەوە بۆ ڕای گشتی کوردستان و عێراق ڕای دەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەی کە ڕۆژی ١ی ئەیلوول ئەنجام دراوە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و نەناسراوە لەلای ئێمە، تەڤگەری ئازادی هێزێکی فەرمی مۆڵەت پێدراوە لە ئاستی عێراقدا و لە چوارچێوەی یاسادا کار و خەباتی سیاسی و مەدەنی خۆی ئەنجام داوە، ئێمە پێمان وایە تەڤگەر بووە بە هیوای بێ هیواکان و نەکەوتووەتە ناو زەلکاوی خیانەت و گەندەڵییەوە و تەنیا بۆ خزمەتی گەل و دیموکراتیزە کردنی سیستم خەبات دەکات، بە ئامانج گرتنیشی لەو چوارچێوەدایە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ١٠/٩/٢٠٢٣
