سودانی: لەیاسای بودجە شتێك بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند؛ پشکی هەرێم لە بودجەدا 12.67٪ و بەپێی یاسا ناتوانین پارە بنێرین بۆ هەرێم بۆیە قەرزیان پێ دەدەین.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵ و ڕۆژنامەنوسدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشکی هەرێم لە بودجەدا رایگەیاند، كاتێك یاسای بودجە جێبەجێدەكەین رووبەڕووی كێشە و گرفت دەبینەوە.

راشیگەیاند لەیاسای بودجە شتێك بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و بەپێی یاسای بودجەش ناتوانین لەناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام بین.

سودانی دەڵێت، "من و وتەبێژی حکومەت و وەزیرەکان هیچ بڕیارێک لە دەرەوەی یاسا نادەن، ئێمە یاسای بودجەمان هەیە، بچن تەماشای ماددەی 12 بکەن کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان، لە هیچ بڕگەیەکدا ئاماژە بە تەمویلی موچە نەکراوە، بەڵکو ئاماژە بە تەمویلی پشکی هەرێم کراوە کە 12.67٪ کە کۆی خەرجی گشتی دەوڵەت"

هاوکات وتیشی:"مانگانە کۆی گشتی خەرجییەکانی دەوڵەت دەردەکرێت و لە کۆتایدا 12.67٪ رەوانەی هەرێم دەکرێت و من و وەزیرەکانیش پابەندین بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە"

دوپاتیشی کردەوە کە هەردو وەزیری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق میوانداری دەکرێن و لەوێش زمانی ژمارەکان قسە دەکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار