لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق گەشتە کەرکوک

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی کەرکوک و شەهید و بریندارکردنی کوردنی کەرکوک، لیژنەی ئاسایش و بەرگری گەشتە کەرکوک و هەوڵ دەدەن "راستی روداوەکان" دەستنیشان بکەن.

مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە شەهید و برینداركردنی گەنجانی كوردی كەركووك و بەكارهێنانی هێز بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی كورد و ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی كە لەم دواییانەدا لە شارەكە ڕوویان دا، وەك لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گەیشتینە كەركوک."

سەردانی لێژنەكە دوای ئەوە دێت كە سەرەتای ئەم هەفتەیە، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا لێژنەیەك بۆ دەرخستنی راستییەكان لەبارەی ڕووداوەكانی كەركوك لە لایەن لێژنەی ئاسایش و بەرگری پێك بهێندرێت و سەردانی شارەكە بكات.

مەریوان قەرەنی دەڵێت، "هەوڵ دەدەین لە سەردانی ئەمڕۆماندا ڕاستیی ڕووداوەكان دەستنیشان بكەین و ئەوانەش دەستنیشان بكەین كە بەرپرسن لە شەهیدكردنی ڕۆڵەكانی كەركوك و هەوڵی نانەوەی ئاژاوەیان داوە و لەسەر بنەمای تائیفی و بە كۆنەقین، ڕێگەیان نەداوە حزبە كوردستانییەكان بە ئازادانە لە كەركووك كاری خۆیان بكەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار