کەسوکاری گۆهدار زێباری سکاڵایان لەدژی ئاسایشی هەولێر تۆمارکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ سێ شەممە کەسوکاری گۆهدار زێباری لەشاری هەولێر سکاڵایان لەدژی ئاسایشی گشتی هەولێر تۆمارکرد.

زێدان زێباری، برای گۆهدار زێباری بە هاوڵاتی  وت" براکەم ستەمێکی زۆر لێی کراوە،دەبوو پێش مانگێگ ئازاد کرابا بەڵام نەک ئازاد نەکرا بەڵکو 27 ڕۆژە لە ئاسایشی گشتی دەستبەسەرە نە ئازاد دەکرێت و نە دادگای دەکرێت".

وتیشی ،" کەیسەکەی بەهەڵواسراوەی ماوەتەوه، بوویە ئەمرۆ بە فەرمی لەدەستەی مافی مرۆڤ لەشاری هەولێر سکاڵامان لەدژی ئاسایشی گشتی هەولێر تۆمارکرد"

زێدان زێباری بەسیلەوەشکرد "دەمانەوێت کەیسەکەی یەکلایی بکرێتەوە، ناکرێت بەوشێوەیە بەردەوام بێت هەر خوڵەکێک بۆئێمە زۆرە نەک مانگێگ، داوا لەهەموو لەیەک دەکەین بە زووترین کات بێنە سەرخەت بۆ ئازادکرنی گۆهدار، ئێمە تاکەی چاوەروان بین" .

 سەبارەت بە هۆکاری ئازادنەکردنی براکەی وتی  " دواینجار کەیسێکی تری بۆ کراوەتەوه ئەویش کەیسی چەکە،ئەوان دەڵێن لەکاتی دەستگیرکردنی گوهدار چەکێکیان لەو شوێنە دۆزیوەتەوە کە گوهداری لێگیراوە،بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە چەک نیە بەڵکۆ تاپڕە ئەویش هی گۆهدار نیە بەڵکۆ هی باپیرمانە".

گۆھدار زێباری لە 16ی شوباتی 2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"  لەگەڵ هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار