سێ ناوچەی ھەرێمی کوردستان مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان- عێراق ڕایگەیاند کە داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ھاوکارییان بکەن لە سەوزکردنی سێ ناوچەی ھەرێمی کوردستان، چونکە مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وۆڕکشۆپێکی ئامادەکاری لە ھەولێر، بۆ کۆنفڕانسی گۆڕانی ئاووهەوا کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەبچێت، ئەنجام درا.

عەبدولڕەحمان سدیق لە میانی وۆڕکشۆپەکەدا ئاماژەی بەوە کرد "لە ئێستادا، ئامارێکی دیاریکراو بۆ ھەبوونی رێژەی بە بیابانبوون لە ھەرێمی کوردستان لە بەردەستدا نییە و گوتی: "داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ھاوکارمان بکەن لە سەوزکردنی ناوچەی گەرمیان، باشووری دھۆک و ڕۆژئاوای ھەولێر، چونکە مەترسیی بە بیابانبوونیان لەسەرە."

بڕیارە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، کۆنفڕانسی گۆڕانی ئاووهەوا لە شاری دوبەی لە ئیمارات بەڕێوەبچێت کە ھەر یەک لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان- عێراق و وەزارەتی ژینگەی عێراق تیایدا بەشداری دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار