ئەو شەش چەکدارەی لە باخێکدا لە چەمچەماڵ تەقەیان کرد دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان شه‌ش تۆمەتباری تەقەکەر و "ئاژاوەگێڕ"یان دەستگیرکرد.
ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لەباخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، کە هەستابون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ"
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایش‌دا هاتووە، تۆمەتبارەکان "پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن."
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، "لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک رووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە و سەرئەنجام دەستگیرکران و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (١٥٦) لە یاسای سزادان راگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، شه‌وی رابردو له یه‌كێك له باخه‌كانی قەزای چەمچەماڵ هه‌ریه‌كه له گۆرانیبێژانی میللی کاروان شارەوانی و (ئەحمەد سەنگاوی و هەڤاڵ چەمچەماڵی گۆرانیان وتوه و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌قه‌یان كردوه هێزه‌كانی ئاسایش چونه‌ته باخه‌كه و ده‌ستگیریان كردون.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه له باخه‌كه‌دا بە چەكی M4 تەقەیان كردوە و خەڵكی شۆڕش شكاتیان لێكردون و بە فەرمانی دادوەر هێزه ئه‌منییه‌كان چونەتە سەریان و حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، گۆرانیبێژه‌كانیش له‌نێو ده‌ستگیركراواندا بون به‌ڵام دواتر ئازادكراون.

