لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان: داواكارین بە زووترین کات ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 بكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند كه دابه‌شكردنی مووچه ده‌بێته ده‌ستپێكی ده‌وامكردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و داواكاریشه به زووترین كات ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو مانگ بكرێت.
ئەنجومەنی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی پیرۆزكردنی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بوین، به‌ڵام دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه بوه‌ته گرفتی به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه ده‌بو به یه‌ك ده‌نگ پشتیوانی داخوازی مامۆستایانی بكردایه و به‌رپرسیارێتی دروستیان له ئاستی دۆخه‌كه هه‌بوایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نیگه‌رانن له خه‌مساردی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاست خراپی گوزه‌ران و ژیانی مامۆستایان و دابه‌شكردنی موچه هه‌ر 30 رۆژێك جارێك.
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی داواكاره له زووترین كاتدا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8 بكرێت.
راشیگه‌یاندووه كه پشتیوانی سه‌رجه‌م داخوازی مامۆستایان ده‌كه‌ن و رێكاره مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داخوازییه‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر.
ئه‌نجومه‌نی لقی سلێمانی دووپاتیده‌كاته‌وه كه "دابه‌شكردنی مووچه ده‌بێته ده‌ستپێكی ده‌وامكردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لای مامۆستایان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر رێچكه‌ی دروستی خۆی".

