هەپەگە: لە 24 کاتژمێردا 19 سەربازی تورکیا کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەڵێت، لە 24 کاتژمێردا 19 سەربازی تورکیا کوژراون و گورز لە 11 سەربازگە وەشێندراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی هەپەگە کە ئەمڕۆ 12ـی ئەیلوولی 2023 بڵاویکردۆتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە 24 کتاژمێری رابردوودا لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و خواکوڕک رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا 19 سەرباز کوژراون و 7 سەربازی دیکەش برینداربوون.  

 

دەقی ڕاگەیەندراوی  ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هەپەگە لە بارەی  چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکیا:

ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٤٥ و ١٠:١٠ و ١١:١٠ و ١٥:٤٠، کاتێک داگیرکەران هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن و دەستیان بە جموجۆڵ کرد، بە نیشانەشکێنی کرانە ئامانج و پێنج داگیرکەر سزادران.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، سێ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.

١١ی ئەیلول، لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٠٥ بۆ ٢٣:٣٥، کاتێک ھەلیکۆپتەرەکان دەیانویست سەربازەکان لە گوڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دابەزێنن، پێنج جار بە چەکی قورس ھەلیکۆپتەرەکان کرانە ئامانج.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣.٠٠، ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی پێشڕەوی بکەن، لە نزیکەوە بە چەکی کەسی (سووک) تەقەیان لێکرا و سێ داگیرکەر سزادران.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٣٠ خولەکی شەو بە نیشانە شکێنی کرانە ئامانج و دوو داگیرکەر سزا دران، ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٣٢، کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە نارنجۆک کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠١:٤٠، کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند کرانە ئامانج.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٢٠، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

پاشان لە کاتژمێر ٠٢:٤٣ لە دژی ئەو داگیرکەرانەی کە دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن. چالاکییەکی ھێرشبەرانە ئەنجامدرا، بە نارنجۆک و چەکی سووک لە داگیرکەران دراو و لانیکەم چوار داگیرکەر سزادران.

هاوکات لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ کاتێک داگیرکەران دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند کرانە ئامانج.

لە بەرواری ١١ـی ئەیلول، لە کاتژمێر (٩ تا ٣:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ) گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە حەوت سەنگەر وەشێندرا.

هەروەها لە کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٥٠ و ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سێ سەنگەر وەشێندرا و ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە کاتژمێر ٢٣:٤٥، کاتێک ھەلیکۆپتەرەکان هەوڵیاندا سەربازەکان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی دابەزێنن، دوو جار بە چەکی قورس ھەلیکۆپتەرەکان کرانە ئامانج.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

 هەرێمی خواکورک؛

لە ١٠ی ئەیلولدا کاتێک داگیرکەران لە نێوان شاخی شەهید دەروێش و شاخی لیلکان لە جموجۆڵدابوون بە تاکتیکی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا، لەو چالاکیەدا سێ داگیرکەر سزادران و چوار داگیرکەریش برینداربوون.

 

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ١١ی ئەیلولدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ چوار جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار دوو جار، دەوروبەری رووباری زێش دوو جار، بە گشتی ئەو ناوچانە هەشت جار لەلایەن فرۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

لە ١١ی ئەیلولدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار