یاریدهدهری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سهردانی بهغدا دهكات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یاریدەدەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە.
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیلزابێز روزنبێرگ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گەیشتووەتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و بانکی ناوەندی کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، تایبەت دەبێت بە پرسی سپیکردنەوەی پارە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چاکسازی لە سیستەمی بانکی، کە رۆڵی دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان لە عێراق.
ئێلیزابێز رۆزنبێرگ، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی 2013 تاوەکو ساڵی 2021 سەرۆکی بەشی ئاسایشی نیشتمانیی ئابووریی ئەمریکا بووە، رێبەری ناوەندی بەرنامە ئابوورییەکانی ئەمریکا بووە لە ئاسایشی ئەمریکای نوێ [CNAS]، ئێستا بەرپرسە لە ئاسایشی ئابووریی ئەمریکا و رووبەڕووبونەوەی شوشتنەوەی پارە و چەکی بانکیی ساختە.
بانکی ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.

