سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە نامەیەکدا بۆ بایدن ھۆشداریی لە ھەرەسھێنانی ئەزمونی ھەرێم دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات و داوای بەهاناوەچون دەکات بۆ دۆخی هەرێم و دەڵێت: ئەزمونی ھەرێم مەترسی داڕمانی لەسەرە ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان نەکات بۆ کۆتاییھێنان بە کێشەکان لەگەڵ عێراق.

سایتی ئەلمۆنیتەر لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، رۆژی سێی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کردووە و تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد.

لە نامەکەدا سەرۆك وەزیرانی هەرێم نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر رەوشی هەرێمی كوردستان و گوشارەكانی بەغدا و هۆشداری داوە رەنگە ببنە هۆی هەرەسهێنانی هەرێم و راشیگەیاندووە "ئیدارەی ئەمریكا كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر بەغدا هەیە".

سەرۆكی حكومەت بۆ بایدن ئاماژەی بەوەكردووە "هیوادارین ئەمریكا لەڕێگەی ئەو كاریگەرییەی لەسەر بەغدا هەیەتی كۆتایی بەم قەیرانە بهێنێت، ترسی ئەوەمان هەیە ئەو هەڵمەتە ناڕاستگۆیانەی لە دژمان بەرپاكراوە ببێتەهۆی هەرەسهێنانی  هەرێم وەك قەوارە".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو نامەیە بدات و  كۆشكی سپیش تائێستا وەڵامی نامەكەی نەداوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار