ئەمریکا: داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەین ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، پێویستە لەسەر هەولێر و بەغدا کیشەکانیان چارەسەر بکەن بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقدا بێت.
ماتيو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، "داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەین، بەپێی دەستوور ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن" و بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراقدا بێت.
وتەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەینێ وەفدێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا بکات.
بەهۆی کێشە و ناکۆکی بەغدا و هەولێر لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە و ناروونی لە رادەستی کردنی داهات لەلایەن هەرێم بە بەغدا، ماوەی دوو مانگە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و حکومەتی هەرێم دەڵێت ناتوانێت موچە دابین بکات چونکە پارەی لەبەردەست نییە.

