شاندی حکومەتی هەرێم گەشتە بەغدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندی حکومەتی هەرێم بۆ کۆبونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەسەر پشکی هەرێم و موچەی فەرمانبەران کۆببنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئەیلولی 2023 شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا بۆ تاووتوێکردنی پرسی پشکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق.
هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و چەند بەرپرسێکی تر لە شاندەکەدا بوونیان هەیە.

بابهتی پهیوهندیدار
