کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە یەکێک لە بەرنامەی کارەکانی ناساندنی هەڵەبجە بوو بە پارێزگا، دواخرا بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو.

کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، کۆبونەوەکە بەهۆی تەواونەبونی رێژەیی یاسایی ئامادەبوانی ئەندامانی پەرلەمان دواخراوە بۆ دووشەممەی داهاتوو.

به‌پێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ لە دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق خوێندنەوەی کۆتایی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەنجام بدرێت و دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدرێت.

تا ئێستا پرۆژەیاساکە لە پەرلەمانی عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ کراوە لە 2ی نیسانی 2023 و 4ی ئایاری 2023. پێشتر پرۆژەیاساکە لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری 2023 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمان کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار