عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو سوتەمەنی رەوانەی هەرێم دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه وه‌زاره‌تی نه‌وت عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێداویستی هه‌رێم له سووته‌مه‌نی هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تر دابین بكات.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی بودجە و پشکی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەران، لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگ تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و پابەندییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی، شاندی وەزارەتی نەوت ئاماژەیاندا بەوەی لەگەڵ هەرێم رێکەوتون لەسەر دابینکردنی پێداویستی هەرێم لە سوتەمەنی و بەرهەمە نەوتییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
به‌وشێوه‌یه‌ش بێت، نرخی نه‌وت و به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراقی لێدێت و به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به به‌رزی نامێنێته‌وه.

