مه‌سرور بارزانی له‌ به‌غداوه‌: داوای مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێممان كردووه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی لەسەر دابینکردنی سێ مووچە؛ "با لەسەر ژمارەکە قسە نەکەین ، و داوامان کردووە هەموو مووچەکان بۆ هەموو مانگەکان دابین بکرێت."

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئه‌یلولی 2023 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هادی عامری له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ هیوادارن بگه‌نه‌ هه‌ندێك رێكار بۆ گه‌یشتنی ماف و شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان.

لەبارەی ئەوەی داوای چ بڕە پارەیەکیان لە بەغدا کردووە، مەسرور بارزانی گوتی، "با لەسەر ژمارەکە قسە نەکەین." و وتی‌: "داوامانكردووه‌ مووچه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ حكومه‌تی عێراق پێیان راگه‌یاندوون كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌ هاوكار ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویستی به‌ پشتیوانی سیاسی هه‌یه‌".

سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه‌ "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتوانییه‌ سیاسییه‌ی پێویسته‌ به‌ده‌ستیبهێنین".

راشیگه‌یاند كه‌ "به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گه‌شبینن، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌ كاتژمێر 11ـه‌وه‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و سه‌ركرده‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستپێكردووه‌.

تا ئێستا نزیکەی 20 جار شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی عێراقی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، بەڵام سەرجەمیان بێ ئەنجام بوون.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار