نورى مالیکى: پاڵپشتى حکومەت دەکەین بۆ ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی رێكه‌وتنه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، "پاڵپشتیش له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان".

نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ و ستراتیژی راسته‌قینه‌ بۆ كۆی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر گرنگن، هه‌روه‌ها بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراقدا له‌سه‌قامگیریدا بژین".

نوری مالیكی وتی‌: "بڕوانامه‌كه‌م كێشه‌یه‌ك هه‌بێت چاره‌سه‌ری‌ مه‌حاڵ‌ بێت و به‌ لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "كاتێك رێكه‌وتن ده‌كرێت پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت و گه‌ر كۆسپ و ئاسته‌نگیش هاتنه‌به‌رده‌م پێویسته‌ له‌ڕێی‌ وتووێژه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن".

له‌وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئایا به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، مالیكی‌ وتی‌: "وادیاره‌ له‌ڕێی‌ رێكه‌وتنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت و و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ رووبدات”.

نورى مالیکى ئاماژەى بەوەشکرد، سامانى وڵات بۆ هەمووان و دەبێت هەموو عێراقییەکان لێى سودمەندبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەئێستادا شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان کوردستان کە پێکهاتون لە مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى و ئاوات جەناب نورى و شاندێکى یاوەرى، لە بەغدادن و ئەمڕۆش چەندین دیدارو کۆبونەوەى گرنگییان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق ئەنجامداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار