تورکیا سایلۆکانی تل تەمری لە رۆژئاوا بۆردومانکرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە کە تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سایلۆی گەنمیان لە گوندەکانی باکوری تەل تەمر بۆردومانکردووە
بە گوێرەی هەواڵێکی نۆرس پرێس ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14\9\2023، هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، سایلۆیەکی گەنمیان لە گوندەکانی باکوری تەل تەمر لە باکوری پارێزگەی حەسەکەی رۆژئاوایی کوردستان بۆردومان کەردووە.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاندوە، “هێزەکانی تورکیا گروپە چەکدارەکان، بە چەکی قورس سایلۆیی گوندی “ئوم کەیف”یان لە گوندەکانی باکووری تەل تەمر تۆپباران کرد”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەمجار نییە کە گروپە چەکدارەکان سایلۆیی گەنم دەکەنە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکان شەوی چوارشەمەش، هێزەکانی تورکیا هەمان سایلۆیان کردۆتە ئامانج، هاوکات تاوەکو ئێستا قەبارەی زایانەکانی نێو سایلۆ ئاشکەرا نەکراون.

