مه‌سرور بارزانی: دوو پێشنیازمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسرور بارزانی دەڵێت، دوو پێشنیاری درێژخایەن و کورتخایەنمان خستووەتەڕوو کە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێت. 

مه‌سرور بارزانی له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سه‌ردانی به‌غدامان كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاوه‌كو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بگه‌ین به‌هه‌ندێك له‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م گرفتانه‌ی ئێستا هه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م هه‌م هاتنمان له‌پێشوازیماندا بون و هه‌میش ئێستا پشتیوانیان بۆ ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم خستۆته‌ڕو، هه‌مومان یه‌كڕیز و به‌ یه‌كهه‌ڵوێست داكۆكی له‌ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین"

وتیشی، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆیه‌كی چڕ و دورودرێژمان كرد، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان قسه‌ی زۆرمان كرد و دوامان كرد به‌چ شێوازێك چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین".

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: "بۆ چارەسەری ئێستا، دیارە لە یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێ؛ هەر بۆ ئەم بابەتەش چەندین پێشنیارمان خستووەتەڕوو و پێشوازی لێکراوە و هەموو لایەنە سیاسییەکانی دیکە کە دیاریشمان کردووە لەگەڵیان، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پاڵپشتیکردنی و پشتیوانیکردن لەو پێشنیارەی کە هەمانبووە، کە بتوانین دواتر مووچەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکەین بۆ ئەم ساڵ و ئیشەڵڵا موژدەی خێرمان پێدەبێت.. "

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار