یەکشەممەی داھاتوو دەنگ لەسەر ناردنی 4 ترلیۆن و 800 ملیار دینار دەدرێت بۆ ھەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەفدی حکومەتی ھەرێم پێشنیازی کردووە بۆ چارەسەری پرسی مووچەی فەرمانبەران، بەغداد تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بە قەرز بۆ ھەرێم بنێرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنە کوردییەکان بڵاویانکردۆتەوە؛ ھەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، بڕیاریانداوە لە کۆبونەوەی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو دەنگ بدەن لەسەر ناردنی بڕی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان.

 لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دوو پێشنیازکراوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، پێشنیازی یەکەم ئەوەبووە بەغداد تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم بنێرێت.

 پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە ناردنی ئەو پارەیە لە ٢٠٢٤شدا بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ چارەسەر دەکرێت.

بە کۆی گشتی ئەو پارەیەی بڕیارە دەنگی لەسەر بدرێت چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینار دەکات.

رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەڕەچاوکردنی پێشنیازەکانی حکومەتی ھەرێم، بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار