باوکی ژینا ئەمینی دەستگیرکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی. 

لە یەکەم ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی چەندین شاری ئێران لەوانە، مەریوان، سەقز، سنە، دێولان، دیواندەرە، بانە، کامیاران، شنۆ ، مەهاباد، ئابدانان، کرماشان، جوانڕۆ، نۆدشە، سەردەشت، پیرانشار و بۆکان مانگرتنی گشتی راگەیاندرا و خەڵکی ئەو شارانە دوکان و بازاڕەکانیان نەکردەوە. 

بەپێی هەواڵی چەند میدیایەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینیان دەستگیرکردووە ئەمەش لەکاتێکدا کە باوکی ژینا ئەمینی رایگەیاندبوو سوورە لەسەر ئەنجامدانی رێورەسمی یادکردنەوەی مەرگی کچەکەی سەرەڕای هەڕەشەکانی حکومەتی ئێران

رێكخراوەكانی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندووە كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەكی زۆر هێزی سەربازی‌و ئەمنیی لە شارەكانی رۆژهەڵات بڵاوكردوەتەوە بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانی هەر جۆرە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەك.

ژینا ئەمینی لە 13ی ئەیلولی 2022 لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە دەستگیرکرا و توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدرا بەهۆی رەچاونەکردنی باڵاپۆشییەوە، دوای سێ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە خۆپیشاندانی فراوان لە ئێران و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دروستبوو، کە بەهۆیەوە بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مۆرڤ نزیکەی 500 کەس کوژران. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار