هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەساڵیادی ژینا ئەمینی گەنجێک لە سەقز بریندار دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گەنجێک لە سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراو و لەئێستادا تەندروستی ناجێگیرە.

رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە نزیک گۆڕستانی ئەیچی تەقەیان لەو گەنجە کردووە کە ناوی فەردین جەعفەرییە. گۆڕستانی ئەیچی ئەو گۆڕستانەیە کە ژینا ئەمینی تێدا بە خاک سپێردراوە. 

رێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فەردین گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە شاری سەقز و لەئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ 16ی ئاب ساڵیک تێدەپەڕێت بەسەر گیان لەدەستدانی ژیان ئەمینی و هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوەیان پێکراوە لە ترسی سەرهەڵنەدانی خۆپیشاندان. هاوکات هەر ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە لە شاری سەقز ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینیان دەستگیرکرد و دوای نزیکەی دوو کاتژمێر گەڕاندیانەوە بۆ ماڵەوە و لە ئێستادا لە ماڵەوە دەستبەسەرە. 

ئەمڕۆ لە یەکەمین ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، خەڵکی 18 شاری رۆژهەڵاتی کوردستان مانیان گرت و دوکان بازاڕەکانیان داخست کە دیارترینیان شاری بۆکان، دێولان، مەریوان، ئورمیە، سنە، کامێران، بانە، ئیلام، سەقز، مەهاباد، شنۆ، دیواندەرە، سەردەشت، و پاوە بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار