ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیرێكی داعش رادەگەیەنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعشی راگەیاند و دەڵێت، دەستی هەبووە لە چەندین کردەوەی تیرۆرستیدا.

ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەرواری 6 ئەیلول "دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانیان ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (زیدان خلیفە احمد مطر ناسراو بە ابو لیلی) دەستگیر بکەن کە ئەمیری کەرتی (سعد بن ابي وقاص) بووە لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکی لە چیای قەرەچووغ بووە."

لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە زیدان خەلیفە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پەیوەندی بە ریزەکانی داعشەوە کردووە و بەشداری کردووە لە چەندین شەڕی دژی پێشمەرگە. 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار