دژەتیرۆری یەکێتی: دوو تیرۆرستمان لە سلێمانی دەستگیرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دژەتیرۆری یەکێتی رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دوو تیرۆرستیان لە سنوری سلێمانی دەستگیکردووە کە خەڵكی سەڵاحەدینن.
لە راگەیاندراوەکەدا دژەتیرۆری یەکێتی دەڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنوری سلێمانی، توانرا دوو تیرۆرست بە ناوەکانی (ح،ع،ح،خ) لە دایکبووی ساڵی 1986، (ن،ع،ح،خ) لەدایکبووی 1984 خەڵکی سەڵاحەدین دەستگیربکرێن."
هەروەها ئەوەش هاتووە، "هەردوو تیرۆرستی ناوبراو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکرابوون و دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان."

بابهتی پهیوهندیدار
