ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدات بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر پێشنیاری شاندەی حکومەتی هەرێم. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر دوو پێشنیارەکەی شاندەکەی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە کە دوو پێشنیاری کورت مەودا و درێژ مەودان. 

پێنجشەممەی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی وتی، دوو پێشنیاریان خستەڕوو کە یەکێکیان کورت مه‌ودایه‌ و ئەوی تریشیان درێژخایەنه‌ بۆ دابینکردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان."  

لەو دوو پێشنیارەی کە باسکراوە، یەکیکیان ناردنی 800 ملیار دینارە تا مانگی 12ی 2023 و پێشنیارەکەی تریش هەموارکردنەوەی بەشێک لە ماددەکانی یاسای بودجەی عێراقە.

بەهۆی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا تا ئیستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار