ئەندمێکی سەرکردایەتی یەکێتی سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

محه‌مه‌د عوسمان ناسراو بە حەمەسور دووشیوانی، ئەندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لەسەر سکاڵایه‌كی حەشدی شەعبی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سزای شەش مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بەتۆمەتی "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و سوکایەتیکردن بە حەشدی شەعبی." 

حەمەسور دووشیوانی لە راگەیاندراوێکدا سزاکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت دوای چوار ساڵ و دوو مانگ "لەگەڵ نوێنەری حەشدی شەعبی لە (دادگای جنایاتی کەرکوک ـ الهيئة الثانية) کە داوایان لە دژم تۆمارکردبو کە گوایە سوکایەتی و هەواڵی ناڕاستم لەسەر حەشدی شەعبی بڵاوکردوەتەوە کە ئەوکات ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوم لەسەر کێشەی (16)ی ئۆکتۆبەر و گۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان بەست و ڕونمانکردەوە کە ئەو هەمو غەدر و تاوانەی لە دژی خەڵکی هەردو قەزای دوزخورماتو و قەزای داقوق کرابو لە مێژودا وێنەی نەبوە و وەناشبێت، شەش مانگ حوکم درام." 

حەمەسوور دوشیوانی دەشڵێت لەو کارەساتانەدا "حەوت پێشمەرگە و دو هاوڵاتی شەهید بون، 115 کەس لە پێشمەرگە و هاوڵاتی برینداربون، 41 دیل دوای ئەشکەنجەدان ئازادکران، چوار حاڵاتی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان کە یەکێکیان لای دادگا تۆمارکراوە، زیاتر لە پێنج هاوڵاتی لە کاتی ئاوارەبون کۆچی دواییان کرد".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی باس لەوەش دەکات، "زیاتر لە سێ هەزار و 15 ماڵی هاوڵاتیانی کورد تاڵانکران و شێوێندران، 53 خانوو و دوکان و کارگەی هاوڵاتیانی کورد تەقێندرانەوە، نزیکەی 530 خانوی هاوڵاتیانی کورد لەگەڵ دوکان و مارکێتی گەورە و بچوک و شوێنی بازرگانی  بەرتاڵان و سوتاندن کەوتن، هەروەها 156 ئۆتۆمۆبێلی بچوک و بارهەڵگر و تراکتۆر و شۆفڵ و حەفارەی هاوڵاتی کوردی بێتاوان دزران." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار