تەقینەوەیەک لە ماڵێکی سلێمانی رویدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەقینەوەیەک لە ماڵێک لە سلێمانی رویدا کە لە ماڵی ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەدا بووە، لە ئەنجامدا ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلولی 2023 لە دەوروبەری کاتژمیر 2:00ی پاشنیوەڕۆ لە گەڕەکی کانی کوردە لە سلێمانی تەقینەوەیەک لە ماڵی ئەفسەرێکی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەدا روویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە.
تا ئیستا لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکاین لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن، ئەفسەرەکە لە سەربازی ماڵەکەی دەستکاری تەقەمەنی تایبەت بە راوەماسی کردووە و پیایدا تەقیوەتەوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئاکۆ محەممەد قادرە و خانەنشینە لەسەر هێزەکانی 70 و پلەی مقەدەمی هەبووە.

بابهتی پهیوهندیدار
