لە هێرشێکی تورکیادا سێ ئەندامی ئاسایشی ئێزیدخان لە شەنگال کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئەنجامی هێرشی درۆنی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە سنوری قەزای شەنگال، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە هەرسێکیان ئەندامی ئاسایشی ئێزیدخانن لە شەنگال.
ئەمڕۆ 17 ئەیلولی 2023، درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە دەوروبەری ناوچەی سەردەشتی قەای شەنگال کردەوە ئامانج و بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران.
لەو بارەیەوە خودێدا ئەلیاس، بەرپرسی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکرات لەناحیەی سنون بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج هی ئاسایشی ئێزدیخان بوو، سێ ئەندامی ئێمەی تیادابوون، بەداخەوە هەرسێکیان شەهید کراون."

بابهتی پهیوهندیدار
