وەزارەتی دارای: تا ٧٠٠ ملیارەکە نەگات دەستبەدابەشکردنی موچە ناکرێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، گەیشتنی پارەکەی بەغدا چەند ڕۆژێکی پێویستە و تا ٧٠٠ ملیارەکە نەگات دەستبەدابەشکردنی موچە ناکرێت.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە میدیای یەكێتی ڕاگەیاند، تا پارەكەی بەغدا نەگاتە هەرێمی كوردستان موچە دابەش ناكەین.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتیشی: گەیشتنی پارەكەی بەغدا رێوشوێنی دارایی پێویستە و چەند رۆژێك پێویستە تا پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.

