وەزارەتی دارایی: 700 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مانگی حەوت تەرخاندەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ مووچەی مانگی تەممووز تەرخان دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری له ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، سەبارەت بەو 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ موچەی مانگی (تەموز/7) تەرخاندەکرێت
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر له‌سه‌ر زاری خالید شوانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاکرایەوە کە، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان بینێرێت بۆ موچه‌ی مانگه‌كانی (ئه‌یلول/9 و تشرینی یه‌كه‌م/10 و تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا تاوتوێی پێشنیاری هه‌رێمی كوردستانی كرد كه داوایكردبو 800 ملیار دینار بۆ موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بكرێت، به‌ڵام به ده‌نگی زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات.

