وەزیری دارایی: ئازادین لەوەی پارەکەی بەغدا بۆ چ مانگێکی موچە سەرف بکەین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاوات شێخ جەناب، وەیزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت قەرزە بۆیە ئەوان ئازادن لەوەی بۆ چ مانگێک بەکاری دەهێنن، دەشڵێت، "لە موچەی مانگی حەوتەوە دەستپێدەکەین."
لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای گۆران، ئاوات شێخ جەناب لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا وتی، "ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی موچه‌ی مانگه‌كانی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12 نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات."
تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە و لەوبارەیەوە وەزیری دارایی وتی کە به "موچه‌ی مانگی حەوت ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش موچه‌كانی مانگی هەشت و نۆ به‌موچه‌خۆران ده‌ده‌ین."
دوێنی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، مانگانە 700 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان بنیرێت تا بتوانێت موچەی پێ دابین بکات. ئەو برە پارەیە بۆ مانگەکانی نۆ و دە و یازدە نێردراوە.
لە ئێستادا پرسیاری ئەوە دروستبووە کە ئاخۆ حکومەتی هەرێم چۆن موچە دابین دەکات بۆ مانگەکانی داهاتوو ئەگەر ئەو پارەیەی بەغدا بۆ موچەی مانگی حەوت و هەشت خەرج بکات.
ئاوات شێخ جەناب لەسەر ئەو پرسە دەڵێت، "بۆ موچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه موچه‌كانی دیكه‌ش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و موچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم."

