ئێران: چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە لە عێراق دەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی دواین مۆڵەتە بۆ چەککردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان و پێویستە حکومەتی عێراق پابەندییەکانی بە رێککەوتنەکەوە جێبەجێ بکات، دەشڵێت، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە."
ناسر کەنعانی، وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن حکومەتی عێراق وەک خۆی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات و هەبوونی هێزەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان "پێچەوانەی ئاسایشی سنوریی نێوان هەردوو وڵاتە."
لە 19ی ئازاری 2023 تاران و بەغدا رێککەوتنێکی ئەمنییان واژۆکرد کە تێیدا هاتووە پێویستە حزبەکانی رۆژهەڵات چەکبکرێن و بگوازرێنەوە بۆ ئەو کەمپانەی عێراق دیاری دەکات. مانگی رابردوو تاران هۆشداریدا کە وادەی کۆتایی مۆڵەتەکە کە 19ی ئەم مانگەیە و درێژ یناکاتەوە، ئەگەر بەرەوپێشچوون نەبینین ئەوا کاردانەوەیان دەبێت.
ناسر کەنعانی لەسەر پابەندی بەغدا بە رێککەوتنەکەوە وتی، "بەشێک لە بارەگاکانی حزبە دژبەرەکان چۆڵکراون و چەکدارەکانیان براونەتە جێگەیەکی دیکە و ئومێدەوار و گەشبینین کە دەوڵەتی عێراق لەکاتی خۆیدا سەرجەم پابەندییەکانی لەو بارەیەوە جێبەجێدەکات."

