سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بۆ هاوڵاتی: تەقینەوە لە فرۆکەخانەی عەربەت رویداوە و شەهید و بریندار هەیە

4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بە هاوڵاتی راگەیاند، رووداوەکەی عەرەبەت بەهۆی تەقینەوەیەک بووە لەکاتی مەشقی چەند هێزێک و چەند شەهید و بریندارێک هەیە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد لە روداوەکە چەند شەهید و بریندارێک هەیە و هێزەکانی ئاسایش خەریکی لێکۆڵینەوەن لە روداوەکە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت کەوتەوە و هاوڵاتیانی ناوچەکە دەڵێن گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە. بەپێی هەندێ زانیاری سەرەتایی بە درۆن هیرش کراوەتەسەر فرۆکەخانەکە، بەڵام سەرچاوەکەی ئاسایش ئەو دەنگۆیەی پشتراستنەکردەوە و رەتیشینەکردەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
