رۆیتەرز: شەش کەس لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر فرۆکەخانەی عەربەت کوژراون
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەش کەس لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر فرۆکەخانەی عەربەت کوژراون.
رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی و بەرپرسێکی ناوخۆیی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئاماژەدان بە هۆکار و چۆنیەتی هێرشەکە.
پێشتر سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەرێم بە هاوڵاتی راگەیاند، رووداوەکەی فرۆکەخانەی عەرەبەت بەهۆی تەقینەوەیەک بووە لەکاتی مەشقی چەند هێزێک و چەند شەهید و بریندارێک هەیە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، هێزەکانی ئاسایش خەریکی لێکۆڵینەوەن لە روداوەکە.
بابهتی پهیوهندیدار