دژەتیرۆری کوردستان (CTG) زانیاری نوێ لهبارهی هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی عهربهت ئاشكرا دهكات

3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دژە تیرۆری یەکێتی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی عەربەت رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاری ئەم هێرشەبوبێت، رووبەڕووی سزای دەکەینەوە.
دژە تیرۆری یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیركەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج كە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون".
هەروەها هۆشداری دەدات "هەموولایەكی رووندەكەینەوە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستیپێكردووە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبێت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات".
دەشڵێت "بۆ رایگشتی رووندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان زانیارییەكان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستییەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرادەكەین".

