پارێزگاری سلێمانی په‌یامێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ده‌نێرێت

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەن کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.

. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌مشه‌و له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو هەمو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".

هەروەها داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەکەمان لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار