هێزەکانی ڕزگاری عەفرین 15 چەکداری سەر بە تورکیایان کوشت

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێزەکانی رزگاری عفرین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکیەکیان دوێنێ دووشەممە  لە دژی سەربازانی تورکیا ڕایانگەیاند کە 15 چەکداری سەر بە تورکیایان کوشتوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە سەرتاسەری هەرێمەکە بەردەوامە، بەڵام هێزەکانیان چالاکی کاریگەری بەرپەرچدانەوە ئەنجام دەدەن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:  ڕۆژی ١٨ی ئەیلول لە گوندی ئێبلێ سەر بە شارۆچکەی بابێ، هێزەکانمان هەڵمەتێکیان بۆ سەر چەکدارەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ١٥ چەکدار کوژران و ٦ یش بریندار بوون.

دەشڵێن 3 وێستگە و 3 ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک و کۆگایەکی تەقەمەنی تێکشکێنراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار