راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت

3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت لە سلێمانی رایگه‌یاند، "له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ئەندامانی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه پێکەوە مەشق و ڕاهێنانیان دەکرد".
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "زانیارییەكانیان بەجۆرێك بووە كە دژەتیرۆری یەكێتی لەگەڵ شەڕڤانانی پەكەكە و یەپەگە لە فڕۆكەخانەی عەربەت مەشق و راهێنانیان كردووە و بەشێك لە بەرپرسانی ئەمنی سنوورەكە لەگەڵ پەكەكە هەماهەنگییان هەیە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "تورکیا پێشبینی دەکات حکومەتی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دان بەبونی پەکەکە و هێزه‌كانی سه‌ر به‌و هێزه‌كاندا بنێن و بەرەنگاریان ببنەوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە بەچڕی لەعێراق چاودێری جموجۆڵەكانی پەكەكە دەكەن كە لە هەرێمی كوردستان چالاكن بەتایبەت ئەو رێڕەوەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان هەیە.
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی دژە دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شەهیدبون و سیانیش برینداربون.
ئه‌مڕۆش لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له سلێمانی بۆردومانكرد له توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه، عێراق مافی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه بهێنێت.

