منداڵێکی چوار ساڵ لە کەڵەکچی بەهۆی کەوتنە ژێر ئۆتۆمبێلێکی گەڕۆکی غاز گیان لەدەستدەدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
منداڵێک لە ناحیەی کەڵەکچی کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلی گەڕۆکی فرۆشتنی غاز و گیانی لەدەستدا، خاوەنی ئۆتۆمبێلکەش خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.
روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلولی 2023 لە گەڕەکێکی ناحیەی کەلەکچی سەر بەقەزای شێخان رویداوە و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە روداوەکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "منداڵەکە لە گەڕەکی ئاڤدەلی کەوتە ژیر ئۆتومبێلی غازەکەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا."
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، "خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەکرێت."
منداڵەکە ناوی محەممەد داودە و تەمەنی تەنها چوار ساڵە.

بابهتی پهیوهندیدار
