دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی رەتکردەوە دژی ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی رەتکردەوە کە دژی ناردنی قەرزی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم تۆمارکرابوو.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی داوایەکی پەرلەمانتار مستەفا سەندی رەتکردەوە کە دژی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم تۆمارکرابوو.
ئامانج رەحیم دەڵێت، "دادگای باڵای فیدراڵیی داواکاری پەرلەمانتار، مستەفا سەنەدی رەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری وەلائی بۆ راگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ ژمارە 23500 و 23520 لە ساڵی 2023 تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی 700 ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم."
ئەو قەرزەی بەغدا بۆ موچەخۆرانی هەرێمە و بڕەکەی دوو ملیار و 100 ملیۆنە بۆ ماوەی سێ مانگ. هێشتا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووەتە هەرێم، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند هەرکات پارەکە گەشت دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە کە تا ئیستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی تەمووز و ئابیان وەرنەگرتووە.
