وەزارەتی خوێندنی باڵا: یەکشەممە ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند رۆژی یەکشەممە ئەنجامەکانی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت و خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆش لە سەرەتایی مانگی داهاتوو دەست بە خوێندن دەکەن.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکرایکرد، کە رۆژى یەکشەمە رێکەوتى 2023/9/24 لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2023-2024 رادەگەیەنرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا وتیشی کە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان قۆناغی خوێندن دەستپیدەکات و لە 2023/10/1 خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان دەست دەکەن بە پرۆسەی خوێندن.
هەروەها باس لەوەش کردوە کە "پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان."

