موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند پارەی موچەی مانگی هەشت (ئاب)ی لیوا هاوبەشەکانی پیشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پیشمەرگە و لە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر پێدانی موچەی مانگی هەشت و دەڵێت، "ئەمڕۆ 21ی ئەیلولی 2023، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە."

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، موچەی مانگی 8ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

هاوپەیمانی نیودەوڵەتی مانگانە 20 ملیۆن دۆلار بۆ موچەی ئەو هێزە هاوبەشانە دابین دەکات کە خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار