نرخی کارەبای پریپەید لە هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە
.jpg)
3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند نرخی یەکەیەکی کارەبا لە 156 دینارەوە کەمکرایەوە بۆ 100 دینار و هەفتەی داهاتوو بڕیارەکە دکەوێتە بوار جێبەجێکردنەوە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، "پاڵپشتی بۆ پریپەیدی یەكەكانی نیشتەجێبوون زیاد دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش نرخی یەكەیەك كارەبا لە 156 دینارەوە بۆ 100 دینار كەمكرایەوە."
ئومێد ئەحمەد دەشڵێت، "هەفتەى داهاتوو بڕیارەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە."
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم لەسەر سیستەمی پریپەید دەڵێت، "سیستەمەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و ڕێکوپێک بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە."
لەماوەی رابردوودا نارەزایەتییەکەی زۆر لەسەر سیستەمەکە لەنێو هاوڵاتیاندا دروستبوو بەهۆی ئەوەی نرخی یەکە (وەحدە)یەک کارەبا لە 18 دینارەوە زیادکرا بۆ 156 دینار.

