لەبەردەرەش بەهۆی شەری نێوان دوو بنەماڵە پێنج کەس برینداربوون

3 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە شەر لە نێوان دوو خانەوادەی روفیا دروست بوو تیایدا نزیکەی پێنج کەس بریندار بوون.
شوان بەرزنجی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی بەرەدەڕەش بە هاوڵاتی وت" ئێوارەی ئەمرۆ لەنێوان دوو بنەماڵە لەناحیەی رۆڤیای سەر بە بەردەڕەش شەر دروست دەبێت، دوای گەیاندنی بریندارەکان بۆ بنکەی تەندروستی بەردەڕەش جارێکی تر لەبنکەکە بەشەڕ دێن".
وتیشی، "لە ئێستادا هەموو بریندارەکان چارەسەری پێویست یان بۆ دەکرێت بەڵام جارێ نازانین چەند کەس برینداربوون"
هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە پێنج کەس لەشەڕەکە برینداربوون و ، لەئێستادا پولیس سەرقاڵی لێکوڵینەوەن لەسەر روداوەکە

بابهتی پهیوهندیدار
