تەرمی دوو هاوسەر لە شنگال دۆزرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ونبوونی ژن و پیاوێک، کە هاوسەری یەکترن، لە قەزای شەنگال؛ ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرانەوە و سەرچاوەیەکی پۆلیس دەڵێت، هەردووکیان "کوژراون."
دوو رۆژ لەومەوبەر ئەو ژن و پیاوە، کە خەڵکی خانەسورن، دیارنەمان و دەرەنگانی شەوی رابوردوو تەرمی هەردووکیان لەدەوروبەری ناحیەی سنون دۆزرانەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای شەنگال بەهاوڵاتی راگەیاند، دوای بیسەروشوێنبونی ئەو دوو هاوسەرە " پۆلیس و هەموو دەزگا ئەمنیەکان ئاگادارکرابوون بەڵام هیچ هەواڵیان نەبوو، درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی هەردووکیان بە کوژراوی لەدەوروبەری ناحیەی سنون دۆزراونەتەوە."
سەرچاوەکە دەڵێت، "ئەو ژن و پیاوە خەڵکی ناوچەی خانەسورن، تەمەنیان لەنێوان 28 بۆ 30 ساڵە و هاوسەوری یەکترن."
سەرچاوەکەی پولیس وتیشی"هەردووکیان بە فیشەک کوژراون، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراون بۆ لێکوڵینەوە، تا ئێستا هۆکاری کۆژرانیان دیارنییە."

